ئەگەر کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت، دیموکراسی لە تورکیادا بەرپا نابێت

بەشی تورکیا- پەروین بوڵدان لە ئاپۆڕەی لایەنگرانی هەدەپە گوتی کوردەکان ناچار نین بە هیچ حزب و هاوپەیمانیێک دەنگ بدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دوێنێ سێشەممە لە کاتی پێشکەش کردنی گوتارێک لە دیلۆک باسی لە هەوڵی پارتەکانی تورکیا بۆ بەدەستهێنانی دەنگی کورد کرد و گوتی هیچ کەسێک ماف و بوێریی ئەوەی نەبێت داوای دەنگی کورد بکات گوتیشی با هیچ کەسێک دەنگی کورد بە پارووێکی ئاسان نەزانێت.

بوڵدان لەبارەی هەوڵەکانی داخستنی هەدەپە و هەنگاوی داهاتووی پارتەکە گوتی بێگومان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆمان هەیە و بە باشترین شێوە بەجێیدەهێنین.

بوڵدان رووی دەمی لە پارتەکانی تورکیا و بەتایبەتیش لە هاوپەیمانیی میللەت (جەهەپە و ئیی پارتی) کرد و گوتی: "ئەگەر کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت، دیموکراسی لە تورکیادا بەرپا نابێت".

هەدەپە ساڵی 2019 لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیادا پشتیوانیی لە بلۆکی ئۆپۆزسیۆن کرد و دژی ئاکپارتی و مەهەپە دەنگیدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2730

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha