کوردپرێس:
ئاژانسی هەواڵی "عین العراق نیوز" لە زاری سەرچاوەیێکی نەناسراوەوە کە ناوەکەی نەدرکێندراوە وتوویەتی سەردانەکەی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تاران هەڵوەشاوەتەوە.
بڕیار بوو سەردانەکەی عەبادی ڕۆژی چوارشەمە و پاش سەردانی ئەنقەرە ئەنجام بدرێت بەڵام پاش ئەوەی هەڵوێستی ئیجابیی بەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نواند، تاران پێشوازیی لە سەردانەکەی نەکرد.
ئەو بەرپرسە نەناسراوە وتوویەتی عەبادی تەنها سەردانی ئەنقەرە دەکات لە بەر ئەوەی بەرپرسانی ئێرانی لە عەبادی ناڕازین ئەوەش لە بەر ئەو هەڵوێستە بەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نواندی.
Your Comment