بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە گوتارێکدا لە ترابزۆن، ئەردۆغان باسی لە دابەزینی بەهای لیرە و پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا کرد.
ئەردۆغان لە گۆتارەکەیدا ڕاشیگەیاند: "ئەوانەی لە هەوڵی کوودەتای سەربازیدا ئامانجەکەیان نەپێکا، ئێستا لە ڕێگەی پارەوە هەوڵ دەدەن، ئەوەش بەڕاستی جەنگی ئابوورییە.
ناوبراو زیاید کرد: ئێمە تەسلیم نابین، ئەگەر بە دۆلارەکانتان هێرش دەکەن، ئەوا ئێمەش رێگەی دیکە بۆ ڕایی کردنی کار و مامەڵەکانمان دەدۆزینەوە. بەرەو لای بازاڕ و هاوپەیمانی نوێ دەچین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment