عێراق دەتوانێت لە نێوان واشنتن و تاران و ئەنقەرەدا ڕۆڵی نێوەندگیر بگێڕێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری تورکمانی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی دا بە سەردانی داهاتووی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران و تورکیا و وتی: عێراق دەتوانێت لە نێوان واشنتن و تاران و ئەنقەرەدا ڕۆڵی نێوەندگیر بگێڕێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جاسم محەمەد جەعفەر بەیاتی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سەردانی بەم زووانەی حەیدرە عەبادی بۆ ئێران لە ناکاو نییە، بەڵکوو لەسەر داوای بەرپرسانی ئێرانە واتا پێش لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی نێوان ئەمریکا و ئێران بەرنامەی بۆ داڕێژراوە.

ناوبراو زیادی کرد: عەبادی لەو دیدارەدا لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی و تورکیا لەبارەی مەسەلەی ئاو کە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر عێراق بووە بەتایبەت لە بواری کشتوکاڵدا قسە دەکات و تەوەری دیکە گفتوگۆکەیان باسی ئاوەدان کردنەوەی ناوچە ئازاد کراوەکانی عێراقە و بەشداریی ئەو وڵاتانەیە بۆ سەرمایەدانیان لە عێراق، کە ئەوەش دەتوانێت دەرفەتێک بێت بۆ نێوەندگیریی عێراق لە نێوان واشنتن و ئێران و تورکیا.

ئەم وتەیە لەبارەی سەردانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران لە کاتێکدایە کە بەهرام قاسمی وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ئاگامان لەسەردانی حەیدەر عەبادی بۆ تاران نییە.

سەرچاوە: ئسکای پرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27291

Your Comment

You are replying to: .
captcha