کوردپرێس- نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له نووسراوێکی فه‌رمیدا ئاماژه به بڕیارێكی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌كات به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ریهک له فه‌رمانده‌یییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ڕۆژئاوا، ڕۆژهه‌ڵاتی نه‌ینه‌وا و بێجی و كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له مووسڵ.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتوووه: "به‌هۆی ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی له ناوچه‌ی نه‌ینه‌وا بڕیار درا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی نه‌ینه‌وا و بێجی، دامه‌زراندنی باره‌گایێک بۆ فه‌رمانده‌ییی میحوه‌ری نه‌ینه‌وا به فه‌رمانده‌ییی عه‌لی كازم، به‌ستنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ڕۆژئاوای نه‌ینه‌وا به ته‌واوی پێكهاته‌كانییه‌وه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و گواستنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتیی ناوچه‌كه بۆ فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوبه‌شی سوپا له نه‌ینه‌وا."
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌دا هاتوووه: "فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوبه‌شی سوپا به‌رپرسیار ده‌بێت له ده‌ستگرتن به ئه‌منییه‌تی ته‌واوی سنووره‌كان و سه‌رجه‌م به‌رپرسیارێتییه‌كان له‌ژێر چاودێریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه. هه‌روه‌ها لیوای 14 به ته‌واوی پێكهاته‌كانیانه‌وه بۆ سه‌ربازگه‌ی دواوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌گوازرێته‌وه."
له نووسراوه‌كه‌دا له‌باره‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه به‌م شێوه‌یه ئاماژه‌یان پێكراوه: "هێزه‌كانی حه‌شدی ناوخۆ كه بریتین له لیوای 30ی حه‌شدی شه‌به‌ک، لیوای 50ی حه‌شدی كریستیان، لیوای 53ی حه‌شدی توركمان و لیوای حه‌شدی ئێزدی، له ڕووی كارگێڕی و دارایی و ئۆپه‌راسیۆنه‌وه سه‌ر به فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی میحوه‌ری نه‌ینه‌وا ده‌بن و به‌شێكی ئه‌م هێزه وه‌ک هێزی ئاماده‌ی یه‌ده‌گ ده‌هێڵدرێنه‌وه."
له به‌شی كۆتاییی نووسراوه‌كه‌دا هاتوووه: "دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه فه‌رمانی پێشوومان به‌رده‌وامه و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌یێک پارێزگای مووسڵ چۆڵ بكه‌ن و باره‌گای فه‌رمانده‌ییی حه‌شدی شه‌عبیش ده‌كرێته فه‌رمانده‌ییی میحوه‌ری نه‌ینه‌وا."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment