ڕه‌وتی حیکمه‌ بۆ به‌شداری له‌ ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی عێراق مه‌رج داده‌نێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی ڕه‌وتی حیکمه‌ باس له‌ هه‌وڵه‌کانی ئه‌و ڕه‌وته‌ ده‌کات بۆ به‌شداری له‌ ده‌وڵه‌تێک که‌ تایبه‌تمه‌ندی و ڕێنوێنیی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئایینیی عێراقی تێدایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌بیب ته‌رفی به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: ڕه‌وتی حیکمه‌ حه‌ز به‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی زۆرینه‌ ده‌کات و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێک به‌پێی پشکخوازی و شه‌راکه‌ت به‌شێک له‌ بژارده‌کانی ئه‌و ڕه‌وته‌ نابێت چوونکه‌ به‌ دڵنیایییه‌وه‌ ده‌وڵه‌تێکی وا له‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات شکست ده‌خوات.

ناوبراو وتیشی: ڕه‌وتی حیکمه‌ هه‌وڵه‌کانی چڕ ده‌کاته‌وه‌ بۆ به‌شداری له‌ ده‌وڵه‌تێک به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی و ڕێنماییی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئایینی له‌ عێراق.

حه‌بیب ته‌رفی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ عێراق پێویستی به‌ ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆک وه‌زیرانێک هه‌یه‌ به‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی که‌ له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عییه‌ته‌وه‌ دیاری کراوه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێکی وا به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ پێک بهێنرێت ئه‌وا ڕه‌وتی حیکمه‌ تێیدا به‌شداری ده‌کات ئه‌گینا ته‌ڤلی ئۆپۆزیسیۆن ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27283

Your Comment

You are replying to: .
captcha