کوردپرێس:
کوردی سووریا لە سەر بانگهێشتی دەوڵەتی سووریا شاندێکی ناردە دیمەشق بۆ ئەوەی لە سەر دۆخی ناوچەی ژێرکونتڕۆڵی کوردی سووریا لە ڕۆژهەڵات و باشکووری ئەو وڵاتە دانووستان بکەن.
کورد لە ماوەی چوار ساڵ شەڕی داعشدا بە پشتگیریی هێزی نێودەوڵەتیی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا توانیویەتی یەک لە سەر چوار خاکی سووریا لە بندەست داعش دەربهێنێت و کۆنتڕۆڵی بکات.
بە پێی نووسراوی ئۆیل پرایز سەرچاوە و سامانی سروشتیی سووریا بەشی زۆرینەی لە ژێر کۆنتڕۆڵی کورددایە کە ئەو سامانە پێش سەرهەڵدانی شەڕی داعش سەرچاوەی یەکەمی داهات بوو لە سووریا. بەڵام سامانە سروشتییەکانی سووریا بەبۆنەی شەڕی داعشەوە خەساری لێکەوتووە و کورد لەباری تەکنیکییەوە توانای بەرهەمهێنانی نەوت و بەکارهێنانی ئەو سەرچاوە دەوڵەمەندەی نییە.
ماڵپەڕی ئۆیل پرایز وتوویەتی پێش قەیرانەکەی ساڵی 2011 ڕۆژانە 380 هەزار بەرمیل نەوت و ساڵانەش 8 ملیار مەتری سێجا گاز لە سووریا بەرهەم دەهێنرا بەڵام بەپێی نووسراوی ماڵپەڕەکە ئێستا ڕۆژانە 15 هەزار بەرمیل نەوت و ساڵانەش 3.5 ملیار مەتری سێجا گازی سروشتی بەرهەم دەهێنرێت. بەو حاڵەشەوە هەندێک سەرچاوە هەن کە دەڵێن کوردەکانی سووریا ڕۆژانە 60 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنن.
"واناد ملکستیان" ڕاوێژکاری باڵای کەرتی نەوت و گاز و ڕاوێژکاری کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان یادداشتێکی لە ماڵپەڕی ئۆیل پرانسدا نووسیوە و ئاماژەی بەو هۆکارانە کردووە کە کورد و دەوڵەتی سووریای لە سەر مێزی گفتوگۆ کۆ کردۆتەوە و دەڵێت: ئەو دوو لایەنە هیچ بژاردەیێکی دیەکەیان نییە جگە لە دانووستان و گفتوگۆکردن چوونکە سەرهەڵدانی شەڕێکی دیکە لە سووریا تێچوو و باجی سەر ئەو وڵاتە زیاتر دەکات و دیاریش نییە کە ئایا سووریا لە شەڕی دژ بە کورددا وەکوو شەڕی دژ بە بەرهەڵستکاران پشتگیریی دەوڵەتی دیمەشق دەکات یان خەیر. لەلایێکی دیکەشەوە کوردیش لە مانەوەی ئەمریکا لە سووریا دڵنیا نییە هەر بۆیەش ڕوویان کردۆتە گفتوگۆ کردن لەگەڵ دەوڵەتی سووریا.
بە بڕوای ئەو چاودێرە سیاسییە کورد بۆ دوو مەبەست پێویستی بە دیمەشق هەیە: یەکەم لەباری تەکنیکییەوە بۆ بەرهەمهێنان و دووهەم لەباری هەناردەکردنەوە پێویستی بە ڕێگەی بەش ڕۆژئاوای سووریایە کە بە دەست دەوڵەتی دیمەشقەوەیە. دەوڵەتی سووریاش بۆ ئاوەدانکردنەوەی سووریا پێویستی بە سامانی سروشتیی ئەو وڵاتە هەیە کە بەشێکی بەرچاوی لە ژێر کۆنتڕۆڵی کورددایە.
Your Comment