بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فالح خەزعەلی، ئەندامی ئیئتیلافی فەتح بە سەرۆکایەتیی هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر ئەمڕۆ شەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ڕەخنەی گرت لە هەڵویستی دەوڵەتی عێراق لەبارەی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و وەبیری هێنایەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران خەریکە باجی هەڵویستە شەرافەتمەندانەکانی خۆی هەمبەر وڵاتانی ئیسلامی و عێراق دەداتەوە.
خەزعەلی لەم بارەوە وتیشی: هەڵویستی حەیدرە عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەمبەر سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لەگەڵ هەڵویستە بەرزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا یەک ناگرنەوە.
ئەو سیاسەتوانە عێراقییە زیادی کرد: گەمارۆکانی ئەمریکا بەشێکن لە سیاسەتە دوژمنانە دژە ئێرانییەکانی ئەو وڵاتە و جەختیشی کردەوە ئەو گەمارۆدانە پیشاندەری پاوانخوازیی و شکستی سیاسەتەکانی ئەمریکایە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment