بەپێی هەواڵی کوردپرێس، برایان کلس کارناسی پێوەندییە نێونەتەوەییەکان و نووسەری واشنتن پۆست لە پەیامەکەیدا ئاماژە دەکات بە دووهێندە کردنی باجی سەر ئاسن و ئەلەمنیۆمی تورکیا لە لایەن ئەمریکاوە و وێڕای ڕەخنە گرتن لەو بڕیارەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەنووسێت: عاشقی ئەردۆغان نیم بەڵام هەوڵەکانی ترەمپ ڕیسکێکی گەورەیە. تورکیا ئەندامێکی ناتۆیە و لە بنکەیێکی ئاسمانیی ئەمریکا لە تورکیا واتا ئینجرلیک 50 بۆمبی ناڤۆکی هەیە. پەیامە تویتەرییەکانی ترەمپ بە شێوەی جیدی ئاسایشی نیشتمانیی و نێونەتەوەیی دەخاتە مەترسییەوە.
شایانی باسە سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەوڵێکی نوێدا دژ بە تورکیا لە تویتەر نووسیی: "هەر ئێستاکە فەرمانی دووهێندە کردنی باجی سەر ئەلمنیۆم و ئاسنی تورکیا-م دەرکرد، هاوکات بەهای دراوی ئەوان واتا لیری تورکیا بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت".
گرژی لە نێوان ئەمریکا و تورکیا لە حاڵێکدا ڕوولە زیادبوونە کە هەر ئێستا کاریگەری خستۆتە سەر ناوچەکە و جیهان. لەو بارەیەوە بانکی ناوەندیی ئەورووپا لە بەیانامەیێکدا نیگەرانیی خۆی لەو بارەیەوە ڕاگەیاندووە و هەروەها سەرمایەدارانی بیانی لە تورکیا کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر تورکیا.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئاکشام
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment