فه‌تح: مه‌رجه‌کانی سه‌در هۆكاری دواكه‌وتنی كوتله‌ی گه‌وره‌یه‌‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ مه‌رجه‌كانی موقته‌دا سه‌در هۆكاری دواكه‌وتنی پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره‌ی شیعه‌كانه‌ بۆ په‌رله‌مانی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فالح خه‌زعه‌لی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی فه‌تح ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "مه‌رجه‌كانی موقته‌دا سه‌در، كه‌ ڕابه‌رایه‌تی هاوپه‌یمانیی سائروون ده‌كه‌ن، هۆكاری دواكه‌وتنی پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره‌ی شیعه‌كانه‌."

ناوبراو ڕوونیشی کردۆته‌وه‌: "له ‌ئێستادا هه‌نگاوه‌كان زیاتر بوون بۆ پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره‌ی شیعه‌كان و ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ ته‌واوی یه‌كلا بوویه‌وه‌."

فالح خه‌زعه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌: "كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی ناوێک بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق پێشنیار ده‌كات و فالح فه‌یاز یه‌كێكه‌ له‌ به‌هێزترین پێشنیاركراوه‌كان."

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27260

Your Comment

You are replying to: .
captcha