خالد عوبێدی زانیاریی نوێ له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت ئاشكرا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی وه‌فدی هاوپه‌یمانی نه‌سر له‌ گفتوگۆکانی پێکهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی نوێی عێراق ئاماژه‌ به ‌نزیكییان ده‌كات له‌گه‌ڵ چه‌ند حزب و هاوپه‌یمانییێكی‌تر.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خالد عوبێدی سه‌رۆكی وه‌فدی هاوپه‌یمانی نه‌سر له‌ گفتوگۆكانی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "ڕۆژی هه‌ینی 10ی ئاب له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه‌ و حیكمه‌ كۆ بووینه‌وه‌ و توانیمان به ‌شێوه‌یێكی زۆر باش و كاریگه‌ر كۆتایی به‌و كۆبوونه‌وانه‌ بێنین."

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: "كۆبوونه‌وه‌كان باسكردن بوون له ‌شێوازی حكوومه‌تی نوێی عێراق كه ‌بتوانین هه‌نووكه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و چه‌ندین خاڵی گرنگ خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ كه ‌به‌شی زۆریان هاوڕای له‌سه‌ر هه‌بوو."

عوبێدی له‌باره‌ی نزیكییان له‌ چ هاوپه‌یمانی و حزبێک بۆ پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی وتوویه‌تی: "له ‌هه‌ریه‌ک له‌ سائروون، حیكمه‌، وه‌ته‌نییه‌ و پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ زۆر نزیكین بۆ ڕێکكه‌وتنی كۆتایی له ‌پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی."

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27258

Your Comment

You are replying to: .
captcha