به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له هه‌واڵه‌که‌ی ئه‌و گۆڤاره ئابوورییه‌دا هاتوووه: زیاترین دابه‌زین له پشکی بانکه ئه‌ورووپییه‌کانی چالاک له تورکیا بریتییه له؛ بانکی ئیسپانیۆل (BBVA) به دابه‌زینی 3.8 له‌سه‌دی، بانکی یۆنی کریدیت (UniCredit)ی ئیتالیا به دابه‌زینی 3.7 له‌سه‌دی و بانکی BNP Paribas (TEB)ی فه‌ڕه‌نسا به دابه‌زینی 2.8 له‌سه‌دی. هه‌روه‌ها بانکێکی هۆڵه‌ندی چالاک له تورکیا به ناوی ING به دابه‌زینی 2.1 له‌سه‌د و HSBC به 0.5 له‌سه‌د دابه‌زین له‌ژێر کاریگه‌ریی خراپی ئابووری تورکیادان.
پاش ڕاگه‌یاندنی دابه‌زینی پشکی ئه‌و بانکه ئه‌ورووپییانه بانکی ناوه‌ندیی ئه‌ورووپا (ECB) له به‌یاننامه‌یێکدا نیگه‌رانیی قووڵی خۆی له دۆخی بانکه ئه‌ورووپییه چالاکییه‌کان له تورکیا ڕاگه‌یاند و سه‌رچاوه‌یێکی ئاگادار له بانکی ناوه‌ندیی ئه‌ورووپا ڕایگهیاندوووه: بانکی ناوه‌ندیی ئه‌ورووپا ماوه‌یێکه چالاکیی بانکه ئه‌ورووپییه چالاکه‌کان له تورکیا له نزیکه‌وه پێوشوێنگری ده‌کات. ڕێکخراوی کۆنتڕۆڵ و هه‌ڵسه‌نگاندن هێشتاکه دۆخه‌که به قه‌یراناوی نازانن به‌ڵام بانکه ئه‌ورووپییه‌کان به تایبه‌ت بانکی ئیسپانیۆل (BBVA)، بانکی یۆنی کریدیت (UniCredit)ی ئیتالیا و بانکی BNP Paribas (TEB)ی به بۆنه‌ی سه‌رمایه‌کانیان له تورکیا مه‌ترسیی ڕیسکێکی زۆریان له‌سه‌ره.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی سۆزچی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment