ترەمپ باجی سەر ئەلەمنیۆم و ئاسنی تورکی دوو هێندە زیاد كرد

بەشی تورکیا- ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا سزای توندتری لە دژی ئەنقەرە راگەیاند، ئەویش بەسەپاندنی باجی دوو هێندە لەسەر ئەلەمنیۆم و ئاسنی توركی، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ داڕزانی بەهای لیرەی توركی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی لە بۆرسە جیهانییەكاندا.

کوردپرێس:

ترەمپ لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی ئێستە پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەی و توركیا باش نیە.

هەروەها روونی كردووەتەوە كە باجی سەر ئاسنی توركی بەڕێژەی 20٪ زیاد دەكات، هەروەها باجی سەر ئەلەمنیۆمی توركیاش بەڕێژەی 50٪ زیاد دەكات.

بەهۆی سووربوونی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا لەسەر زیندانیكردنی قەشەیەكی ئەمریكی بەتۆمەتی تیرۆر، ڕۆژ بەڕۆژ ئەمریكا گوشاری زیاتر دەخاتە سەر ئەم وڵاتە، ئەمەش تا ئێستە بووەتە هۆی داڕزانی بەهای لیرەی توركی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی و بەڕادەیەك ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتووەتە 600 لیرەی توركی.

ترەمپ لە تویتەكەیدا ئاماژەی بەهۆكاری بەرزكردنەوەی باج لەسەر ئەلەمنیۆم و ئاسنی توركی داوە و نووسیویەتی بەهای لیرە بەشێوەیەكی زۆر خێرا بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی لە داڕوخاندایە، بۆیە دەبێ باج لەسەر كەرەستەكانی ئەم وڵاتە زیاد بكرێت.

News Code 27245

Your Comment

You are replying to: .
captcha