بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح گەرگەری، كارگێڕی مەڵبەندی شنگالی یەكێتی، ڕایگەیاند: حەشدی شەعبی بەفەرماندەیی عەلی كەرویی سەرجەم هێزەكانی لە شنگال و زومار و ڕەبیعە و عەیازیە كشانەوە و گواستراونەتەوە بۆ سەربازگەی سپایكەر لە پارێزگای سەڵاحەدین.
لەبارەی جێگرەوەشیان لەو ناوچانە، گەرگەری ئاشكرای كرد: هەریەک لە هێزەكانی فیرقەی 15 و هەرسێ لیوای 72، 73، 74 ی سوپای عێراق، لەو ناوچانە وەک جێگرەوەی حەشدی شەعبی ماون و دۆخی ئەمنیی ناوچەكەیان پێ سپێردراوە.
سەبارەت بەگەڕانەوەی پارتیش بۆ سنووری شنگال ئەو بەرپرسەی یەكێتی وتی: "جێگرەوەی حەشدی شەعبی دانراوە و هیچ قسەیێكیش لەسەر گەڕانەوەی هێزەكانی پارتی لە دوای پاشەكشەیان بۆ سنوورەكە نەكراوە".
سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment