بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەوەی نوێ ئەنجامە ڕاگەیێندراوەکان هەڵبژاردن لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: "هەر سەرەتا گومانمان هەبووە لە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان، چوونکە سندوقەکان لای دەسەڵاتداران خۆیان بوون و بە ئارەزووی خۆیان دەستکارییان کردووە."
ئەوەشی وتووە "پێشتر ئەوەمان ڕاگەیاندووە کە ژماردنەوەی ئەو سندوقانەی کە بژێردراونەتەوە، زۆر کەمن و کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکان نابێت."
ڕاگەیێنداروەکە دەشڵێت "بۆ ڕای گشتی ڕاشکاوانە دەڵێین: راگەیاندنی ئەنجامەکان رێککەوتنی سیاسی و پەردەپۆش کردنی فەزیحەی تەزویرە و دوورە لە ڕاستییەوە."
شەوی پێنج شەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ئەنجامی ژماردنی دەستیی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند و بەپێی ئەنجامەکە هیچ گۆڕانکارییێک لە کەرکووک و پارێزگاکانی هەرێم ڕووی نەداوە.
سەرچاوە: ئین ئاڕتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment