بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یراندا وه‌ک یه‌كه‌م سه‌رۆكی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له توركیا هه‌ڵبژێردرا سه‌ردانی شارۆچكه‌ی گونه‌یسو-ی كرد له پارێزگای ریزه.
له میانی پێشكه‌ش كردنی گوتارێكدا ئه‌ردۆغان وتی: زیاتر كارده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین. خوا یار بێت هه‌وڵ ده‌ده‌ین ژیانی هه‌ر ٨١ پارێزگای توركیا بگه‌یێنینه ئاستی سه‌رده‌میانه‌تر. بزانن كه ئێستا له رابردوو زۆر باشترین و داهاتووش له ئێستا باشتر ده‌بین. هیچ نیگه‌رانی ئه‌وه مه‌بن. به‌رده‌وامی به هه‌ڵمه‌تی جۆراوجۆر ده‌درێت. ئێوه گوێ به‌و هه‌ڵمه‌تانه مه‌ده‌ن.
ناوبراو درێژەی دا: بیرتان نه‌چێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان دۆلاریان هه‌بێت ئێمه گه‌ل و مافی خۆمان و خودامان هه‌یه. ئێمه‌مانان زۆر كار ده‌كه‌ین. ١٦ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له كوێ بووین ئێستا له كوێین. هیوای پشوودرێژی و كۆڵنه‌دانتان بۆ ده‌خوازم. خوا یار بێت به جیاوازه‌وه ده‌گه‌ینه ساڵی ٢٠٢٣. من باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه چوونكه ئێوه له ٢٤ی حوزه‌یران ئێمه‌تان به ته‌نها جێنه‌هێشت.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment