کوردپرێس:
هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح، كه هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی دووهه‌م لایه‌نی براوه‌ی نێو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی ئایاری په‌رله‌مانی عێراق بوو ڕایگه‌یاند، "ئه‌و حكوومه‌ته‌ی له‌عێراق به‌سه‌رپه‌رشتیی ئه‌مریكا دروست بكرێت، به‌رگه‌ی دوو مانگ ناگرێت و ده‌كه‌وێت".
هادی عامری كاندیدی فه‌رمیی هاوپه‌یمانیی فه‌تحه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق، هاوكات ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی ڕۆڵی سه‌ره‌كی له‌دروستكردنی حكوومه‌تی نوێی عێراق ببینێت.
له‌لایێكی دیكه‌وه سوهام مووسه‌وی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانیی فه‌تح باس له پاڵپشتیكردنی ئه‌مریكا له حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ویلایه‌تی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات و ده‌ڵێت:"ئه‌مریكا میراتگری عێراق نییه تا دهستووهر بداته كاروباری عێراق و بڕیار بدات عه‌بادی كاندیدی ئه‌و بێت".
Your Comment