هێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە چەند ناوچەیێکی دیالە ئەنجام دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزە عێراقییەکان لە شەوى چوارشەممەوە، ئۆپەراسیۆنێکى گەورەیان لەدژى چەکدارانى داعش لە حەمرین و ناوچە کوردستانییەکانى پارێزگاى دیالە دەست پێکردووە، لە چەند جێگەیێکیش ڕووبەرووبوونەوە رووی داوە.

کوردپرێس:

ئازاد شەفى سەرۆکى ئەنجومەنى ناحیەى مەندەلى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"هێزێکى گەورەى عێراق بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنەکەى ئەمرۆدا، لەگەڵ دوو لیوا حەشدى سەر بە کوردانى فەیلى".

سەبارەت بە ژمارەى چەکدارانى داعش لە ناوچە کوردستانیەکانى دیالە، ئازاد شەفى وتى"ژمارەیان نزیکەى 600 چەکدار دەبێت".

بەپێى زانیارییەکانى دەنگى ئەمەریکا، شەوى رابردوو کاتێک هێزە عێراقیەکان خۆیان بۆ ئۆپەراسیۆن ئامادەکردووە، لەناوچەى موتەیبیجەى دیالە لەگەڵ داعش رووبەرووى یەکترى بونەتەوە و لەهێزە عێراقیەکان کوژراو و بریندار هەیە.

سەرچاوەیێکى ئەمنى ئاگادار لە ئۆپەراسیۆنەکە ، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"دانیشتوانى چەند گوندێکى سونە نیشینى دیالە پەیوەندیان بە رێکخراوى بەدرى شیعیەوە کردووە، بۆیە داعش بەدواى هەلدا دەگەرێت بۆیان".

وتیشى"یەکێک لە ئامانجەکانى ئۆپەراسیۆنەکە دوورخستنەوەى مەترسى چەکدارانى داعشە لەو گوندانە".

جم و جۆڵى چەکدارانى داعش لەدیالە بەشێوەیەم زیادیکردووە، ماوەیەک لەمەوبەر چەکدارانى ئەو رێکخراوە لە پێگەکانى خۆیانەوە، وێنەى چەکدارەکانیان و چالاکیەکانیان بڵاودەکەنەوە.

News Code 27229

Your Comment

You are replying to: .
captcha