عەبادی ژمارەیێک كاربەدەستی دیکەی وەزارەتی کارەبای لە كارەكانیان دەركرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حەیدەر عەبادی،سەرۆک وەزیرانی عێراق ژمارەیێک كاربەدەستی وەزارەتی كارەبای لە كارەكانیان دەركرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە درێژەی هەوڵەكانیدا بۆ لەكار لابردنی كاربەدەستانی "كەمتەرخەم و گەندەڵ"، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ژمارەیێک بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی كارەبای لە كارەكانیان دوور خستنەوە.

بەگوێرەی بڕیارەکەی عەبادی، یەكێک لە دەركراوەكان كە رەعد قاسم بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی وەزارەتی كارەبایە، راپێچی دەستەی دەستپاكی كراوە.

لە رۆژانی رابردوودا، عەبادی ژمارەیێک كاربەدەستی هەردوو وەزارەتی شارەوانی و كارەبای لە كارەكانیان دەركرد، ژمارەیێک كاربەدەستی دیکەشی رەوانەی دەستەی دەستپاكی كرد، بەهۆی ئەوەی پرۆژەی بنیاتنانی ژمارەیێک قوتابخانە، لەوادەی دیاری كراودا تەواو نەكراون.

رۆژی سێشەممەی رابردوو، لە میانی وتاری هەفتانەیدا كە سێشەممەی هەموو هەفتەیێک لە میدیای فەرمیی حكوومەتەوە بڵاو دەكرێتەوە، عەبادی ئاشكرای كرد، لەگەڵ كوتلە سیاسییەكان كاردەكەن بۆ ئامادەكردنی بەرنامەیێكی یەكگرتووی چاكسازی.

ناوبراو راشیگەیاند حكوومەت سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی ناوی ئەو بەرپرسانەیە، كە بە تۆمەتی گەندەڵی دراونەتە دەستەی دەستپاكی، داواشی لە هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەری كرد، هاوكاری دەسەڵاتی جێبەجێ كردن بن، لە نەهێشتنی گەندەڵیدا.

ماوەی مانگێکە خۆپیشاندان لە ناوچەکانی باشووری عێراق دژی نەبوونی ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی، بەردەوامی هەیە و خۆپیشاندەران داوای دوورخستنەوەی دەستی حزب دەکەن لە حکوومەت.

سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27222

Your Comment

You are replying to: .
captcha