بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی قودس ئەلعەرەبی لە ڕاپۆرتێک لە ئەژماری ئەمڕۆیدا جەخت دەکاتەوە کە مەسەلەی هەڵبژادرنی سەرۆک وەزیرانی نوێ بۆ ڕەوتە شیعەکان ئاسان نابێت چوونکە ژمارەیێک لە ڕەوتە سیاسییەکان بەنیازن ئەو پۆستە بۆ سیاسەتوانی دیاری کراوی خۆیان بەدەست بێنن و سەرکردەی ئیئتیلافە سەرکەوتووەکانی هەڵبژادرنیش ڕێگایێکی دژواریان لە بەردەستدایە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئێستا لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراقدا ناوی چورا کەس وەکوو کاندیدی سەرەکیی بەدەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران باسی لێکراوە کە بریتین لە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی ئێستا و سەرکردەی ئیئتیلافی نەسر، هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر و سەرکردەی ئیئتیلافی فەتح، فالح فەیاز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و تارق نەجم لە سەرکردەکانی حیزبی ئیسامیی دەعوە.
لەبارەی پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقیش هەیسەم خزرەجی شرۆڤەکاری سیاسی لە گفتوگۆ لەگەڵ قودس ئەلعەرەبیەدا دەڵێت: بۆ وەدەستەوە گرتنی ئەو پۆستە ژمارەیێک کاندید هەن کە لە دەرەوەی وڵات و ژمارەیێک کاندیدیش هەن کە لە ناوخۆی وڵات پشتگیرییان لێدەکرێت.
بە وتەی خەزرەجی، ئوسامە نوجەیفی، سەرکردەی ئیئتیلافی قەرار و سەلیم جبووری سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق پاڵێوراوانی سەرەکیی وەدەست هێنانی پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقن و هەروەها خالد عوبەیدی وەزیری پێشووی بەرگریی عێراق چانسی بەدەست هێنانی ئەو پۆستەی هەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment