برێت مه‌كگۆرک: دیاری كردنی كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان پرسێكی ناوخۆیییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- برێت مه‌كگۆرک ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: دیاری كردنی كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پرسێكی ناوخۆیییه ‌و له ‌كۆتاییدا بڕیار لای سه‌ركرده‌كانی كوردستان و په‌رله‌مانه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، برێت مه‌كگۆرک نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له‌ توویتێكدا ده‌ڵێت: "نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم ڕاست ده‌كات، ئێمه‌ ئه‌وه‌مان ڕوون کرده‌وه‌ كه‌ دیاری كردنی كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان پرسێكی ناوخۆیییه ‌و له‌ كۆتاییدا بڕیار لای سه‌ركرده‌كانی كوردستان و په‌رله‌مانه‌ به ‌ڕه‌چاوكردنی هه‌موو ئه‌و بارودۆخانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا ڕوو ده‌دات و به ‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ده‌نگۆكانی دیكه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ ناڕاست ناو ده‌بات و ڕه‌تیان ده‌كاته‌وه‌."

شایانی باسه‌؛ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا باس له‌وه‌ ده‌كرا ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوا بخات ئه‌وه‌ش له‌پێناو پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق و هێوربوونه‌وه‌ی دۆخی كوردستانه‌ له‌ پاش تۆمه‌تباركردنی هه‌ندێک حزب و لایه‌ن به‌ ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27210

Your Comment

You are replying to: .
captcha