به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، برێت مه‌كگۆرک نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له توویتێكدا ده‌ڵێت: "نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم ڕاست ده‌كات، ئێمه ئه‌وه‌مان ڕوون کرده‌وه كه دیاری كردنی كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان پرسێكی ناوخۆیییه و له كۆتاییدا بڕیار لای سه‌ركرده‌كانی كوردستان و په‌رله‌مانه به ڕه‌چاوكردنی هه‌موو ئه‌و بارودۆخانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا ڕوو ده‌دات و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌نگۆكانی دیكه له‌وباره‌یه‌وه به ناڕاست ناو ده‌بات و ڕه‌تیان ده‌كاته‌وه."
شایانی باسه؛ له ڕۆژانی ڕابردوودا باس له‌وه ده‌كرا ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوا بخات ئه‌وه‌ش له‌پێناو پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق و هێوربوونه‌وه‌ی دۆخی كوردستانه له پاش تۆمه‌تباركردنی هه‌ندێک حزب و لایه‌ن به ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment