بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارێز عەبدوڵڵا سەركردە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئاژانسی عین العراق نیوز-ی راگەیاندووە: سەرۆک كۆماری داهاتوو پێویستە لە یەكێتی بێت، بەڵام پێویستی بە رێككەوتن و رەزامەندی یەكەم لایەنە عێراقییەكان و دواتر لایەنە كوردییەكان هەیە.
ناوبراو ڕوونیشی كردەوە كە دیاری كردنی سەرۆک كۆمار لەلایەنی كورد دەبێت بە رێكەوتن بەتایبەت لە نێوان پارتی و یەكێتیدا بێت و ئێمە لەسەر ئەوە رێككەوتووین و هیچ ناكۆكیمان نییە.
لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ژمارەیێک سەركردەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانەكانیاندا جەخت لەوە دەكەنەوە كە دەبێت سەرۆكی ئەم خولەی كۆمار بۆ پارتی بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment