کوردپرێس:
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە پەیامێکدا داوای لە هاووڵاتییان کرد گوێ لە قسەی ساختە نەگرن و بە بێ گوێدانە دەنگۆکان ڤاکسێنی کۆرۆنا بەکار بهێنن.
بە گوێرەی دوایین ڕێنماییی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ئاماری ڤاکسێن وەرگرتنی هاووڵاتییان لە پارێزگا کوردنشینەکان بەراورد بە دیکەی پارێزگاکانی تورکیا کەمترە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش ئەو پەیامەی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاو کردۆتەوە و نووسیویەتی: لە چەند شارێکی ئێمەدا بە شێوەی تایبەتی ئاماری ڤاکسێن وەرگرتن زۆر لەخوارەوەیە. داوا لە هەموو هاووڵاتییان دەکەم لەبارەی وەرگرتنی پێکوتەی کۆرۆناوە نیگەران مەبن و دووپاتی دەکەمەوە کە بە بێ گوێدانە دەنگۆکان ڤاکسێن بەکار بهێنن و متمانە بە عیلم بکەن.
شایانی باسە دەمیرتاش ماوەی 5 ساڵە لە زیندانی ئیدیرنەدا بەند کراوە.
Your Comment