یەکەم کۆبوونەوەی سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لەگەڵ سەرۆکانی دەزگا چاودێری و هەواڵگرییەکان

بەشی ئێران- سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران یەکەم کۆبوونەوەی فەرمیی خۆی لەگەڵ بەڕێوەبەران و سەرۆکانی دەزگا چاودێری و هەواڵگرییەکانی ئێران بەڕێوە برد.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 21ی پووشپەڕی 1400سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران کۆبەوونەوەیێکی لەگەڵ بەڕێوەبەران و سەرۆکی دەزگا چاودێری و هەواڵگرییەکانی ئێران کرد و تێیدا جەختی کردە سەر ناسینەوەی جومگەکانی گەندەڵیزا لەباری ئابووری و هەواڵگری.

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی گەندەڵیی ئابووری و گومرگی و بانکی و بەقاچاخ بردنی سیستەماتیکی کرا و سەرۆککۆماری هەڵبژێردراو جەختی کردە سەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

شایانی باسە ئەوە یەکەم دانیشتنی فەرمیی سەرۆککۆماری هەڵبژێردراو پێش وەرگرتنی دەسەڵاتە کە بڕیارە لە مانگی گەلاوێژدا واتا کەمتر لە دوو هەفتەی داهاتوو ئەو دەسەڵاتە وەربگرێت.

News Code 2718

Your Comment

You are replying to: .
captcha