ڕه‌وتی سه‌در له‌باره‌ی به‌شداری له‌ حكوومه‌ت بڕیار ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی ره‌سمیی ڕه‌وتی سه‌در ڕای‌گه‌یاند: تا ئێستا بژارده‌ی ئۆپۆزیسیۆن بوونیان تاوتوێ نه‌كردوووه‌ و بیریان له‌و بابه‌ته‌ش نه‌كردۆ‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ڵاح عوبێدی وته‌بێژی ڕه‌وتی سه‌در ده‌ڵێت: به ‌ھیچ شێوه‌یێک موقته‌دا سه‌در بیری له‌وه‌ نه‌كردوووه‌ته‌وه‌ كه‌ كوتله‌كه‌ی بكاته‌ ئۆپۆزیسیۆن و جگه‌ له‌ به‌شداری له‌ حكوومه‌ت و پێكھێنانی كابینه‌ی نوێ بژارده‌ی دووهه‌‌ممان نییه‌.

ناوبراو جه‌ختیشی كردوووه‌ته‌وه‌: موقته‌دا سه‌در ده‌یه‌وێت له‌و شێوازه‌ له ‌پێكھێنانی حكومه‌ت دوور بكه‌وینه‌وه‌ كه‌ پێشتر ڕێكکه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه‌.

شایانی باسه‌؛ ھه‌فته‌ی ڕابردوو موقته‌دا سه‌در 40 خاڵی وه‌كوو مه‌رج بۆ پێكھێنانی ھاوپه‌یمانی و ھه‌روه‌ھا حكوومه‌تی نوێ خسته ‌ڕوو.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27177

Your Comment

You are replying to: .
captcha