به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولسه‌تار بهیرهقهدار وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له‌وباره‌یه‌وه له به‌یاننامه‌یێكدا ڕایگهیاندوووه: دادگای تاوانه‌كانی ناوه‌ندی له به‌غدا وردبینی بۆ دۆسیه‌ی پێنج كه‌س كرد كه تاوانبارن به ئه‌ندام بوون له ڕێكخراوی داعشدا و هه‌روه‌ها كاریان بۆ ڕێكخراوه‌كه كردوووه.
بهیرهقهدار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه: پێشتر ئه‌و پێنج تاوانباره له شه‌ڕه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دژ به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار به‌شدارییان كردبوو ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستیشیان ئه‌نجام داوه.
وته‌بێژه‌كه باس له‌وه ده‌كات دادگای تاوانه‌كانی ناوه‌ندی له به‌غدا به‌پێی مادده‌ی چوار له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ئه‌و پێنج چه‌كداره ده‌ركردوووه.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و سزایه به‌رایییه و ده‌توانرێت له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له میانی 30 ڕۆژدا له ڕێكه‌وتی ده‌ركردنی تانه‌ی لێ بدرێت.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment