بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مهمەت یاووز سەرۆکی پارتی هوداپار لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە مەسەلەی کورد لە تورکیا و وتی: تێڕوانینی پارتی نەتەوە پەرەستی تورکیا بۆ مەسەلەی کورد لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیای ڕەسمیی وڵاتە. بەداخەوا داوا ڕەواکانی کوردی تورکیا لەبارەی زمان و شۆناسی خۆیانەوە خراوەتە ژێر کاریگەریی ئەو ئایدۆلۆژیایە و ڕوانگەی پارتی دەسەڵاتداریش هەر ئەو بۆچوونە قبووڵ دەکات، بەتایبەت وتەکانی ئەم دوایەی سەرۆک کۆمار کە ئینتیمای ناوبراو بە ناسیۆنالیزم پیشان دەدات.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ئاشکرای کرد: مەسەلەی کورد ئێستا چیدی خۆجێیی و ناوچەیی نییە بەڵکوو مەسەلەیێکی جیهانییە دەبێت ئێمە مافی هاوڵاتییانی کورد بە باس کردنی لە یاسای بنەڕەتیی وڵاتدا، دابین بکەین.
یاووز لە درێژەی وتەکانیدا جەختی کردەوە کە، پەکەکە چارەسەر کردنی مەسەلەی کوردی دژوار کردوووە مەسەلەی کورد بە دادپەروەریی و حەق خوازی ئەتوانێت چارەسەر ببێت وپێویستی بە توند ئاژۆیی نییە.
سەرچاوە: هەواڵدەریی ئیخلاس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment