بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا و ئەمریکا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەگژ یەکدا چوونە و ئەوەش بە هۆی داخوازیی ئەمریکا بۆ ئازاد کردنی قەشەیێکی ئەو وڵاتە ڕووی دا کە تورکیا لە ئازاد کردنی ئەو قەشەیە خۆی بواردووە. بەڵام ئەو دوو وڵاتە لەسەر چەند مەسەلەی دیکە وەکوو کڕینی سیستەمی بەرگریی S400 ڕووسی لە لایەن تورکیا و قەیارنی سووریا و ڕادەست نەکردنەوەی گولەن لەلایەن ئەمریکاوە ناکۆکییان هەیە.
بەم حاڵەوە، ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە ئەژماری ئەمڕۆیدا نووسی ئەو دوو وڵاتە سەرەڕای ناکۆکیی لە مەسەلە دیپلۆماتیکەکاندا، هاوکاریی سەربازیی باشیان پێکەوە هەیە بە تایبەت لە سووریا.
عەمید ڕاب مانینگ، وتەبێژی پێنتاگۆن ڕۆژی دووشەممە وتبووی: «ئێمە پێبەندین بە پێوەندیی سەربازیی نێوان تورکیا و ئەمریکا».
ناوبراو زیادی کرد: دیداری حەفتەی ڕابردووی فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەورووپا لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی تورکیا شایەتحاڵی هاوکاری و پێبەند بوون بە بەڵێنەکانە، ئەگەرچی دو دەوڵەت لەسەر چەند بابەت ناکۆکن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی واشنتن تایمز، ئەمریکا چەند وجبە لە چەک و جیهازاتی بۆ مەنبج ناردووە کە نزیک بە 200 سەربازی تورکیا مەشقەکانی خۆیان بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی ئەمریکی درێژە دەدەن و پاش چوار حەفتە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی خۆیان دژ بە داعش دەست پێدەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment