بەغدا بەشێوەیێکی ڕێکخراو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی ناوەندیی عێراق ڕایدەگەیەنێت ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکوومەتی ھەرێم لەلایەن بەغداوە بەشێوەی خولی و ڕێکخراو دەنێردرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعد حەدیسی، وتەبێژی حکوومەتی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ بە خەندان-ی ڕاگەیاند: حکوومەتی ناوەندیی عێراق ھەمیشە کاتێ مووچەی فەرمانبەرانی دامەزراوەکان و وەزارەتەکانی خۆی دەنێرێت، ھاوکات لەگەڵ ئەوەدا بەشی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەنێرێـت."

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکوومەتی ھەرێم لەلایەن بەغداوە بەشێوەی خولی و ڕێکخراو و بەچەند گوژمەیێک دەنێردرێت، و ھەر کاتێک تەرخان کردنی دارایی پێویست ھەبوو ئەوا وەزارەتی دارایی ناوەندی بەپێی خشتەکاتییەکانی خۆی پارە دەنێرێت.

سەعد حەدیسی ئاماژەشی کرد بەوەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەردوو حکوومەتی عێراق و ھەرێم بەپێی خشتەکانی وەزارەتی دارایی ناوەندی دەبێت و ئاگاداری کاتی ڕاگەیاندنی خشتەکانی وەزارەتی دارایی نییە و ئەو بابەتە تایبەتە بە وەزارەتی دارایی عێراق.

ئاماژەی بەوەش کرد، مانگی رابردوو بەغدا ١١ی مانگ پارەکەی ڕەوانەی ھەرێم کرد، بەوەش دابەش کردنی مووچە پێشکەوت، ئەگەر ئەمجارەش پێشی بخات ئەوا پێش جەژن سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.

پێشتر سەفین دزەیی، وتەبێژی حکوومەتی ھەرێم رایگەیاندبوو، ١٩ی ھەموو مانگێک بەغدا بڕی ٣١٧ ملیار دینار ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکات و وەزارەتی دارایی ھەرێمیش لە وادەی خۆیدا مووچە دابەش دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27161

Your Comment

You are replying to: .
captcha