به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سێ وڵاته ڕاگه‌یه‌ندراوێکی ھاوبه‌شیان بڵاو کرده‌وه سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیی نێوان ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی پێنج کۆ یه‌ک که له ١٤ی ته‌مووزی ٢٠١٥دا واژۆ کرا و له ١٦ی کانوونی دووه‌می ٢٠١٦ چوووه بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه و ناوی "پلانی ھاوبه‌شی گشتگیر"ی لێ‌نرا، له‌گه‌ڵ خسته‌کاری یه‌که‌م قۆناغی ئه‌و سزایانه‌ی به سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێندرێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا نیگه‌رانیی قووڵ خراوه‌ته ڕوو له‌باره‌ی بڕیاری کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له ڕێککه‌وتنه‌که و خسته‌کاری سزاکان و ھاتوووه: "به پابه‌ندبوون به یاسای یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سوورین له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌و کۆمپانیا ئه‌وروپیانه‌ی بازرگانی شه‌رعی له‌گه‌ڵ ئێران به‌ڕێوه ده‌به‌ن."
ھه‌روه‌ھا له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه‌ته‌وه که له سبه‌ینێوه "یاسای ڕێگری کردن" که به مه‌به‌ستی پاراستنی کۆمپانیاکانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا نوێ کراوه‌ته‌وه ده‌خرێته کار.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا باس کراوه وه‌ک چۆن له ١١ ڕاپۆرتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی (UAEA)یشدا باس کراوه ئێران پابه‌ندی مه‌رجه‌کانی KOEP بوووه و ئه‌م ڕێککه‌وتنه گرنگیی زۆری ھه‌یه بۆ ئه‌ورووپا و ناوچه‌که و جیھان و گه‌ره‌نتیی ئه‌منییه و له ده‌قه‌که‌یدا ھاتوووه: "ئومێده‌وارین ئێران به‌رده‌وام بێت له پابه‌ندبوون به ھه‌موو به‌ڵێنه‌کانی له چوارچێوه‌ی KOEPدا."
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه دراوه پاراستنی ڕێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که‌ی ئێران بابه‌تێکه په‌یوه‌ندیی به ڕێزگرتن له ڕێککه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌یه و ئه‌و وڵاتانه‌ی واژۆیان له‌سه‌ر KOEP کردوووه و وڵاتانی لایه‌نی سێیه‌م که پشتگیریی ڕێککه‌وتنه‌که‌یان کردوووه به‌رده‌وام ده‌بن له کارکردن له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا کشانه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی له ڕێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که‌ی ئێران ڕاگه‌یاند و ئاشکرای کرد که سزا به سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا ده‌سه‌پێنن و دوای ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به‌وه کرد 6ی ئاب یه‌که‌م پاکێجی سزاکان و چواری تشرینی دووه‌میش دووه‌م پاکێجی سزاکانی سه‌ر ئێران ده‌خه‌نه بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment