به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حاكم زاملى له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه داوه: سه‌در چه‌ند مه‌رج و بنه‌مایێكى دانا كه جێگیرن و ئه‌و مه‌رجانه‌ش له هیچ یه‌كێک له‌و كه‌سایه‌تییانه‌دا نییه كه ناوه‌كانیان دیاری كراوه بۆ پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران.
ناوبراو ڕوونیشی كردۆته‌وه: مه‌رجه‌كان بۆ هه‌ندێک كوتله ئه‌سته‌من به‌ڵام بارودۆخى عێراق پێویستى به گۆڕانكارى هه‌یه و هه‌ندێک مه‌رج و بنه‌ما هه‌ن ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بدرێت و ئه‌وه كارێكى ئیجابییه و پێویستیش نییه هه‌موو كوتله‌كان له حكوومه‌تدا به‌شدار بن.
سه‌ركرده‌كه‌ى ئیئتیلافى سائیروون ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه: ئه‌و مه‌رج و بنه‌مایانه‌ی سه‌در له گیرفانى خۆیه‌وه نه‌یهێناوه به‌ڵكوو مه‌رجی گه‌ل و شه‌قامى عێراقین و بارودۆخ و گوزه‌رانى هاووڵاتییان چاک ده‌كات.
شایانی باسه؛ ئه‌و ناوانه‌ى تا ئێستا دیارن و پاڵێوراون بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانى داهاتوو بریتین له: حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئێستا و سه‌رۆكى ئیئتیلافى نه‌سڕ، فالح فه‌یاز له هه‌مان ئیئتیلاف، هادى عامرى سه‌رۆكى ئیئتیلافى فه‌تح و تارق نه‌جم سه‌ركرده له حزبى ده‌عوه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment