به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ڕاگه‌یێندراوی فه‌رمیی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان بۆ عێراق (یۆنامی) هاتوووه: بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه 8ی ئابی 2018 ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کۆبوونه‌وه‌یێکی تایبه‌ت به دۆخی ناوخۆییی عێراق و مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر ئه‌و وڵاته ئه‌نجام بدات.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا یان کۆبیچ نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له عێراق راپۆرتێکی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به دۆخی عێراق و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان و هه‌ڵبژاردنی گشتی و پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ ده‌خاته ڕوو و له‌وباره‌یه‌وه به‌رچاوڕوونی ده‌داته ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه له کاتێکدایه که به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ئه‌ورووپا هۆشدارییان داوه‌ته به‌رپرسانی به‌غدا له خراپی دۆخی خزمه‌تگوزاری و ئه‌منی و سیاسیی عێراق و داوایان کردوووه په‌له بکرێت له پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت و چڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کان بۆ باش کردنی گوزه‌رانی خه‌ڵک و دابین کردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایییه‌کان و کۆتایی هێنان به ململانێیه سیاسییه‌کان.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment