به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به SNNی ڕاگه‌یاند: به‌پێی ڕێككه‌وتنی پێشووی نێوان یه‌كێتی و پارتی كه تا ئێستاش هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه پۆستی سه‌رۆكی كۆمار بۆ یه‌كێتی و سه‌رۆكی هه‌رێمیش بۆ پارتی دانراوه و ئێستا پارتی بڕیاری داوه پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵپه‌سێردرێت و ئێمه ڕێز له‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌وان ده‌گرین به‌ڵام له‌سه‌ر داواكه‌ی خۆمان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی كۆمار به‌رده‌وامین.
ناوبراو وتیشی: "پێش ئه‌وه‌ی بچینه به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عێراق له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو پێویسته پۆستی سه‌رۆكی كۆمار یه‌كلایی كرابێته‌وه و ناشكرێت وه‌فدی هاوبه‌ش ئه‌م بابه‌ته‌ی یه‌كلایی نه‌كردبێته‌وه و بچێته به‌غدا و پێموایه ئه‌گه‌ر بابه‌تی پۆستی سه‌رۆک كۆمار له هه‌رێم یه‌كلایی نه‌كه‌ینه‌وه ناتوانین به یه‌ک وه‌فدی هاوبه‌ش بچینه به‌غدا".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment