ناڕەزاییەکان لە عێراق دەتوانێت ڕێگر بێت لە مانەوەی سەرۆکوەزیرانی سەر بە ئەمریکا

<p dir="RTL" style="margin-right:18pt; text-align:justify">بەشی جیهان- ڕۆژنامەی واشەنتۆن پۆست لە هەواڵێکیدا تیشکی خستۆتە سەر شوێندانەریی ناڕەزاییەکان لە عێراق و نووسیوەتی پێ دەچێت ئەو ناڕەزاییانە وا بکات کە حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی ئێستای عێراق کە لایەنگری ڕۆژئاوا و ئەمریکایە نەتوانێت لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.

کوردپرێس:

نزیکەی سێ مانگەی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق تەواو بووە بەڵام ئەنجامی فەرمی و کۆتایی هێشتاکە ڕانەگەیێندراوە و ئەنجامی دانووستاندنی نێوان لایەنە براوەکان ئەوە دەردەخات کە گرفتی قووڵ هەیە لە نێوان لایەنە براوەکان و ئەوەش ڕەوتی پێکهێنانی حکوومەت لە ئایندەیێکی نزیکدا تووشی زەحمەت دەکات.

ڕۆژنامەی واشەنتۆن پۆست خوێندنەوەیێکی بۆ ئەو دۆخەی عێراق کردووە و بە پێی نووسراوی ئەو ڕۆژنامەیە سەرەڕای گرفتی قووڵی نێوان لایەنە براوەکان، خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە عێراقیش هۆکارێکی دیکەی دواکەوتن و کێشەی پێکهێنانی حکوومەتی عێراقە.

بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەکە ئەگەر بێتوو ئەو خۆپیشاندانە ناڕەزاییە بەردەوام بێت ئەوا ڕێگر دەبێت بۆ هەڵبژاردنەوەی عەبادی وەکوو سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەر ئەوەی بە وتەی ڕۆژنامەکە عەبادی لایەنگری ڕۆژئاوا و ئەمریکایە.

ڕۆژنامەی واشەنتۆن پۆست ئەوەشی نووسیوە کە عەبادی شکستی بە داعش هێنا و کەرکووک و ناوچە نەوتییەکانی لە کورد سەندەوە و ئەوەش خاڵێکی ئیجابییە لە هەگبەی عەبادیدا تۆمار کراوە بەڵام لاواز دەرکەوتنی عەبادی لە پێدانی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییانی عێراقی وا دەکات عەبادی بۆ جاری دووهەم وەکوو سەرۆکوەزیرانی عێراق هەڵنەبژێردرێتەوە و لایەن و قەبارەیێکی نوێ حکوومەت پێک بهێنێت کە پێشتر دژایەتیی ئەمریکای کردبێت.

نوسەیبە یۆنس لە پەیمانگای چەتم هاوس بەو ڕۆژنامەیەی وتووە ئەمریکا هەڵەی کرد کە دیسان پشتگیریی عەبادیی کرد لە بەر ئەوەی نەدەبوو پشتگیریی یەک شەخسی کردبا بەڵکوو دەبوو وەکوو پاڵپشتی دەوڵەتی عێراق دەرکەوتبا.

شامیل کەهیە لە حیزبی دەعوە پێی وایە ئەگەرچی خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە عێراق دەکرێت بەڵام بەوەشەوە دوور لە چاوەڕوانییە کەسێکی دیکە جگە لە عەبادی پۆستی سەرۆکوەزیان وەربگرێت.

سەرچاوەیێکی ئاگادار کە نەیویستووە ناوەکەی بدرکێندرێت بە واشەنتۆن پۆستی وتووە حەیدەر عەبادی بۆ وەرگرتنەوەی دوبارەی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن دوو بلۆکی سەدر و عامرییەوە پشتگیری ناکرێت و ناتوانێت هیوای بە هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئەو دوو حیزبە هەبێت.

News Code 27152

Your Comment

You are replying to: .
captcha