ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌كگرتوو وه‌ڵامى قوباد تاڵه‌بانى ده‌داته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌كگرتوو وه‌ڵامى وته‌كانى قوباد تاڵه‌بانى له‌سه‌ر دواخستنى هه‌ڵبژاردن دایه‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند که‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردندان له‌ کاتی خۆیدا .

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قاسم گه‌ڵاڵى به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌كگرتوو به‌ میدیای حزبه‌که‌ی راگه‌یاندوووه‌: "هه‌ر كه‌سێک قسه‌كانى گوزارشت له‌و حزبه‌ ده‌كات كه‌ تیایدا به‌رپرسیاره و به‌ ڕوونى و ڕاشكاوى ده‌یڵین له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنین له‌ كاتى خۆیدا".

ناوبراو ده‌شڵێت: "ئێمه‌ پێشتریش قسه‌ى خۆمان كردوووه‌ و به‌ ڕوونى و ڕاشكاوى ده‌یڵین له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنین له‌ كاتى خۆیدا و كاندید و هه‌موو شتێكمان ئاماده‌یه‌ و حه‌زیش ناكه‌ین نه‌ ته‌كلیفمان لێ بكرێت نه‌ دوابخرێت".

قاسم گه‌ڵاڵی باسی له‌وه‌ش کردوووه‌: "هه‌ر كه‌سێک قسه‌كانى گوزارشت له‌و حیزبه‌ ده‌كات كه‌ تیایدا به‌رپرسیاره‌ و ئێمه‌ وه‌كوو یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژادنین له‌ كاتى دیایكراوى خۆیدا و گرفتمان نییه و له‌ جیاتى حزبی‌تریش قسه‌ ناكه‌ین".

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی 6ی ئاب قوباد تاڵه‌بانی له‌ کردنه‌وه‌ی تێرمیناڵی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانیدا ڕای‌گه‌یاند: "هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردندان به‌ڵام هیچ لایه‌نێک ناوێرێت داوای بکات".

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27145

Your Comment

You are replying to: .
captcha