به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حافز به‌شاره به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: هه‌ولێر داعشییه زیندانی‌کراوه‌کان له هه‌رێمی کوردستان وه‌ک ئه‌هرۆمی گوشار بۆ سه‌ر به‌غدا به‌کار ده‌هێنێت و ئه‌وه له کاتێکدایه حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مافی ئه‌وه‌ی نییه چه‌کدارانی داعش له هه‌رێمی کوردستان له‌ژێر ناوگه‌لێکی‌تر له‌وان گرووپی ئاڵا سپییه‌کان بهێڵێته‌وه.
ناوبراو وتیشی: له ڕۆژانی ڕابردوودا گرووپی تیرۆریستیی ئاڵا سپییه‌کان هه‌ندێک هێرشیان بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق له پارێزگای که‌رکووک و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و ده‌وروبه‌ری مووسڵ ئه‌نجام دا و هێزه ئه‌منییه‌کانیش توانییان ژماره‌یێک له چه‌کدارانی ئه‌و گرووپه ده‌ستگیر بکه‌ن که له لێپێچینه‌وه‌کانیان ئاشکرا بوو ئه‌وانه هه‌مان چه‌کدارانی داعشن که خۆیان ته‌سلیمی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کردبوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment