میدیای فەرمیی پەکەکە: فڕۆکەیێکی بێفڕۆکەوانی تورکیامان خستە خوارەوە

<p dir="RTL" style="margin-right: 18pt; text-align: justify;">بەشی تورکیا- بەپێی ڕاگەیێندراوی میدیای فەرمیی پەکەکە، هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌)، فڕۆكه‌یێكی بێفڕۆكه‌وانی سوپای توركیای له‌شرناخ خسته‌ خواره‌وه‌.

کوردپرێس:

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی پێكدادانی نێوان گه‌ریلا ‌و سوپای توركیا بڵاوكرده‌وه‌‌ و ئاماژه‌ی به‌وه ‌دا، "گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌ له‌ شرناخ فڕۆكه‌یه‌كی هێرشبه‌ری بێفڕۆكه‌وانییان خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌ كه‌ له‌ جۆری «سیها»یه‌ و توركیا به‌مه‌به‌ستی سیخووڕی و هێرشبردن دروستی كردووه‌".

هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌، "هێزه‌كانمان له‌ ٦ی ئاب كاتژمێر ٣:٢٠ له‌ دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر له‌ گردی بایراك-ی هه‌رێمی بارزان-ی هەرێمی كوردستان چالاكییه‌كانیان ئه‌نجام دا. له‌م چالاكییه‌دا سه‌ربازێك كوژرا".

News Code 27136

Your Comment

You are replying to: .
captcha