کوردپرێس:
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی پێكدادانی نێوان گه‌ریلا و سوپای توركیا بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه دا، "گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له شرنا‌خ فڕۆكه‌یه‌كی هێرشبه‌ری بێفڕۆكه‌وانییان خستووه‌ته خواره‌وه كه له جۆری «سیها»یه و توركیا به‌مه‌به‌ستی سیخووڕی و هێرشبردن دروستی كردووه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه، "هێزه‌كانمان له ٦ی ئاب كاتژمێر ٣:٢٠ له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر له گردی بایراك-ی هه‌رێمی بارزان-ی هەرێمی كوردستان چالاكییه‌كانیان ئه‌نجام دا. له‌م چالاكییه‌دا سه‌ربازێك كوژرا".
Your Comment