بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیپان حەمۆ، فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند: هێرشەکانی سەر سوەیدا دڕندانەن و گەلی دروز هاوشێوەی گەلی کۆبانێ و عەفرین بریندارن و پێویستیان بەهاوکارییە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر سوەیدا هاوشێوەی هێرشەکانی عەفرین و کۆبانێیە و یەپەگە ئامادەیە شەڕڤانانی ڕەوانەی ئەو پارێزگایە بکات بۆ ڕزگارکردنی لە دەستی تیرۆر، چوونکە پێشتریش سەرکەوتوو بوون لە دەرپەڕاندنی داعش لە ناوچەیێکی بەرفراوانی باکووری سووریا و سێیەکی خاکی ئەو وڵاتە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە ئازاد کراوە، کە یەپەگە پێکهێنەری سەرەکییەتی.
سەبارەت بە دۆخی عەفرین، سیپان حەمۆ رایگەیاند: ڕووبەڕووبوونەوەی تورکیا و چەکدارە توندڕەوەکانی سەر بەو وڵاتە بەردەوامە و بەتێپەڕبوونی کات هێرش و چالاکیی شەڕڤانان دژی ئەو گرووپانە بۆ دەرپەڕاندنیان لە شارەکە زیاتر دەبێت.
رۆژی 25ی تەمووز چەکدارانی داعش هێرشێکی بەرفروانیان کردە سەر شاری سوەیدا و بەهۆیەوە 250 هاوڵاتی مەدەنیان کوشت و دەیان کەسی دیکەیان ڕفاند کە زۆرینەیان ژنن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment