مه‌رجه‌كانی سه‌در و مه‌رجه‌عییه‌ت چانسی عامری له‌ چاو عه‌بادی بۆ ویلایه‌تی دووهه‌م که‌م ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌ركرده‌یێكی دیاری ڕێکخراوی به‌در ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ئه‌و مه‌رج و به‌رنامانه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ت و سه‌در خستوویانه‌ته ‌ڕوو كه‌سایه‌تیی هادی عامری له ‌پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران دوور ده‌خاته‌وه‌ و چانسی عه‌بادی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ زیاد ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كه‌ریم نووری سه‌ركرده‌ له ‌ڕێكخراوی به‌در به ڕۆژنامه‌ی شه‌رقو‌لئه‌وسه‌تی ڕاگه‌یاندوووه‌: "ئه‌و مه‌رجانه‌ی له ‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌ریه‌ک له‌ مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای شیعه‌كان و موقته‌دا سه‌در بۆ دیاری كردنی كه‌سێک بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق خستوویانه‌ته ‌ڕوو چانسی هادی عامری كه‌م ده‌كاته‌وه‌ له‌ چاو حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق."

ناوبراو ڕوونیشی کردۆته‌وه‌: "ناوه‌ڕۆكی سه‌ره‌كیی مه‌رجه‌كانی مه‌رجه‌عییه‌ت و سه‌در -كه‌ له‌ دیاری كردنی كه‌سێكی زیره‌ک و به‌توانا و بڕیارده‌ر پێكهاتوووه‌- به‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ حیكمه‌ت دروست بكات، به‌ڵكوو پێویسته‌ له ‌ڕێگه‌ی حیكمه‌ته‌وه‌ هێز و زیره‌كی پیشان بدرێت و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كێشانه‌ ببێته‌وه‌ كه‌ ڕووبه‌ڕووی وڵات ده‌بێته‌وه‌"."

نووری گوتیشی: "ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته‌ سه‌رۆک وه‌زیران له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێ كردنی داوا و خواستی هاووڵاتییان و خۆپیشانده‌ران و دژ به‌ گه‌نده‌ڵی بێت."

که‌ریم نووری له‌باره‌ی عه‌بادیشه‌وه‌ وتوویه‌تی: "عه‌بادی بۆچوونی ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تی له‌پشته ‌و كاره‌كانی له‌ ماوه‌ی ڕابردووشدا پشتیوانییێكی به‌هێز ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بۆ ویلایه‌تی دووه‌م هه‌ڵبژێردرێته‌وه‌ به‌ڵام هێشتا گفتوگۆكان به‌رده‌وامن."

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27122

Your Comment

You are replying to: .
captcha