ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانیی سائروون باس له‌ کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ باڵاکانی شیعه‌ ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانیی سائروون ده‌ڵێت: هه‌ریه‌ک له‌ عه‌بادی و سه‌در و عامری و حه‌كیم به‌ بێ مالكی بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی شیعه‌كان كۆ بوونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕائد فه‌همی سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانیی سائروون ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "موقته‌دا سه‌در چاوی به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی و هادی عامری و حه‌كیم كه‌وتوووه‌ بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی سیاسی و پێكهێنانی حكوومه‌ت."

ناوبراو ڕوونیشی کردۆته‌وه‌: "له‌و دیدارانه‌دا خاڵه‌ جه‌وهه‌رییه‌كان باس كراون و جه‌خت له ‌پێكهێنانی حكوومه‌تێكی تۆكمه‌ی دژه‌گه‌نده‌ڵی كراوه‌."

ڕائد فه‌همی گوتیشی: "هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به ‌وردی ته‌واوی به‌رنامه ‌و پێشنیار و بۆچوونی هه‌ر چوار لایه‌ن خراونه‌ته ‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت گه‌وره‌ترین كوتله‌ پێكبهێنرێت ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنی دووه‌م ده‌بێت كه‌ به‌ ئۆپۆزسیۆن بوونه‌."

ئه‌وه‌ی شایه‌نی وتنه‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه ‌و دیدارانه‌ به ‌بێ مالكی بوووه‌ كه‌ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسایه‌ و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له ‌ڕێگه‌ی پێنج حزبه‌ گه‌وره‌ شیعییه‌كه‌وه‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی پێكبهێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27121

Your Comment

You are replying to: .
captcha