له‌ نزیک مه‌خموور شه‌ڕ له‌ نێوان داعش و ھێزه‌کانی عێراق ڕووی دا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ گوندی عه‌لیه‌ڕه‌شی نزیک شارۆچکه‌ی مه‌خموور ھێزێکی پۆلیسی فیدڕاڵ که‌وتنه‌ نێو بۆسه‌یێکی چه‌کدارانی تیرۆریستی داعش و دواتر شه‌ڕێکی توند له‌ نێوان ھه‌ر دوو لا ڕووی دا که‌ تێیدا ھه‌ر دوو لا زیانیان پێ گه‌یشت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کرمانج عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی لقی مه‌خمووری پارتی به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "شه‌ڕه‌که‌ له‌و کاته‌دا ڕووی داوه‌ که‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 5ی ئاب ھێزێکی پۆلیسی فیدڕاڵ له‌ قه‌زای مه‌خمووره‌وه‌ به‌ره‌و گونده‌کانی ناحیه‌ی قه‌راج چوونه‌ و کاتێک گه‌یشتوونه‌ته‌ گونده‌کانی عه‌لیه‌ڕه‌ش و گه‌لیه‌ڕه‌ش چه‌کدارانی تیرۆریستی داعش ھێرشیان کردوووه‌ته‌ سه‌ر ھێزه‌که‌ی عێراق و له‌ ئه‌نجامدا شه‌ڕ و پێکدادانی توند ڕووی داوه‌ و زیانیشی ھه‌بوووه‌."

له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان پۆلیسی عێراق و چه‌کدارانی داعش ژماره‌یێک چه‌کداری داعش کوژراون.

کرمانج عه‌بدوڵڵا ڕوونی کرده‌وه‌: "ئه‌و ناوچه‌یه‌ پێگه‌ی داعشی تێدایه‌ و پێشتریش ھێلانه‌یان بوووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ھه‌ر ھێزێک بچێته‌ ئه‌و سنووره‌ داعش به‌ره‌نگاری ده‌بنه‌وه‌ و شه‌ڕ ڕوو ده‌دات."

سه‌رچاوه‌یێکی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان که‌ نه‌یویست ناوی ببرێت، ده‌ڵێت: "ئه‌و سنووره‌ که‌ له‌ ده‌یان گوند پێک ھاتوووه‌ زیاتر له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدایه‌ و ناوچه‌یێکی به‌رفراوانه‌ و دوای گرتنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌ویجه‌ داعشه‌کانی نێوان مووسڵ و که‌رکووک زیاتر له‌ بناری قه‌ره‌چۆخ و پێده‌شته‌کانی قه‌راج کۆ بوونه‌ته‌وه‌."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27110

Your Comment

You are replying to: .
captcha