خۆپیشاندان له‌ به‌سره‌ ده‌ستی پێكرده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ژماره‌یێک هاووڵاتیی ناحیه‌ی ئیمام سادق له‌ باكووری پارێزگای به‌سره‌ له‌ خۆپیشاندان به‌رده‌وامن و ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانیشیان گرتوووه‌.

کوردپرێس- وێبسایتی "المربد"ی عێراقی بڵاوی كردوووه‌ته‌وه‌ عه‌لی مه‌نسووری گوته‌بێژی خۆپیشانده‌ران ڕای‌گه‌یاندوووه‌ خۆپیشانده‌ران ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانییان گرتوووه‌.

گوته‌بێژی خۆپیشانده‌ران ده‌شڵێت: ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌رامه‌ و 3 ڕێگه‌ی دیكه‌ی لاوه‌كییان گرتوووه‌، هاوكات شه‌قامی "العلم"یش به‌هۆی خۆپیشاندان داخراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێگا خۆڵه‌ی كارمه‌ندانی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كه‌ له‌ كاتی خۆپیشاندانه‌كان به‌كارییان ده‌هێنا.

مه‌نسووری ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌: گردبوونه‌وه‌ و خۆپیشاندانه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن تا ته‌واوی ئه‌و داواكارییانه‌یان كه‌ له‌لایه‌ن لێژنه‌ی گردبوونه‌وه‌ دراونه‌ته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێن كه‌ خۆی له‌ دابین كردنی كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تایییه‌كان ده‌بینێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ دابین كردنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان.

شایانی باسه‌؛ له‌ مانگی ته‌ممووزی ڕابردوووه‌وه‌ خۆپیشاندان له‌ پارێزگای به‌سره‌ و ژماره‌یێک پارێزگای دیكه‌ی باشووری عێراق ده‌ستی پێكردوووه‌ و تا ئێستا خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ و كه‌میی كاره‌بای نیشتمانی و هاووڵاتییانی به‌سره ڕای‌ده‌گه‌یێنن ڕۆژانه‌ كه‌متر له‌ چوار كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانییان هه‌یه‌ و ئاوی خواردنه‌وه‌شیان پاڵفته‌ ناكرێت سوێره‌ و بۆ خواردنه‌وه‌ش ناشێت.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27098

Your Comment

You are replying to: .
captcha