پزیشکەکەی بنەماڵەی عەبدوڵڵا گویل دەستبەسەر کرا

بەشی تورکیا- سدات جانەر پزیشکی تایبەتی بنەماڵی عەبدوڵڵا گویل سەرکی پێشووتری تورکیا دەستبەسەر کرا ئەوەش بە تۆمەتی پێوەندی کردن بە فەتۆچییەکانەوە.

کوردپرێس:

داواکاری جمهوورییەتی تورکیا لە ئەنقەرە ئەرکی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەی فەتۆچییەکان ڕادەپەڕێنێت و لە نوێترین بڕیاریدا حوکمی دەستبەسەر کردنی 19 کەسی دەرکرد کە ئەندامانی پێشووی زانکۆی غازی عەنتاب بوون و یەک لەو ئەندامانەش سەرنجی میدیاکانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە کە سەدات جانەر پزیشکی بنەماڵەی عەبدوڵڵا گیلە کە لە سەردەمی سەرۆککۆماریی گویلدا پزیشکی تایبەتی ئەویش بوو.

سدات جانەر پاش دەستبەسەرکرانی گوازراوەتەوە بۆ دادگای تاوانی ژمارە یەکی ئەنقەرە و بە حوکمی دادوەر سزار سویلمز بە تۆمەتی پێوەندی­کردن بە جەماعەتی گولەن بەند کراوە.

لە دۆسیەکەی ئەو پزیشکەدا تۆمەتەکە ئاوا ساغ کراوەتەوە: ئەو پزیشکە لەگەڵ تونجەل دەلیباشی پزیشکی تایبەتی فەتحوڵڵا گولەن پێوەندیی هەبووە و لە ئاسیا بانکدا حیسابی بانکەکەی پارەی زۆری تێکراوە و هەروەهاش ناوبراو نەرمئامێری بایلۆکی بەکار هێناوە بۆ پێوەندی کردن بە فەتۆچییەکان.

News Code 27090

Your Comment

You are replying to: .
captcha