به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی ڕه‌بیعی وه‌زیری کاری ئێران ڕایگه‌یاند: به‌هۆی دۆخی ئابووری و گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا و وڵاتانیتره‌وه تا کۆتاییی ئه‌مساڵ گوشارێکی زۆر له‌سه‌ر خه‌ڵکی ئێرانه و به جێبه‌جێ کردنی گه‌مارۆکان یه‌ک ملیۆن که‌س بێکار ده‌بن.
وه‌زیری کاری ئێران نه‌یشارده‌وه که "تاران له جه‌نگێکی راسته‌قینه‌دایه" و پێویستیی زیاتریان به متمانه‌ی نێوان خه‌ڵک و حکوومه‌ته به‌و پێیه‌ی به وته‌ی ئه‌و وه‌زیره متمانه‌ی نێوان خه‌ڵک و حکوومه‌تی ئێران لاوازه.
شایانی باسه؛ له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی کاتی جێبه‌جێ کردنی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران نرخی تمه‌ن به‌رامبه‌ر به دراوه بیانییه‌کان به ڕێژه‌یێکی به‌رچاو دابه‌زیوه و بازاڕی ئه‌و وڵاته تووشی گرفتی گه‌وره بوووه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment