به‌هرام قاسمی: له‌ ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ی ڕابردوودا لێكتێگه‌یشتنێک له ‌نێوان تاران و ڕیاز هاتۆته‌ئاراوه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكرای كرد له ‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا لێكتێگه‌یشتنێک له ‌نێوان تاران و ڕیاز له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له‌ سعوودیه‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕای‌گه‌یاند: "شاندێكی كونسووڵگه‌ری ئێرانی كه‌ له‌ 10 كه‌س پێكهاتوووه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ڕێوشوێنی كونسووڵیه‌ت و نوێنه‌رایه‌تی سه‌ردانی سعوودیه‌یان كردوووه‌."

قاسمی گوتیشی: "ئێمه‌ هیوامان وابوو شانده‌كه‌مان چالاكییه‌كانی له‌ ته‌لاری كونسووڵخانه‌ی ئێران له‌ ڕیاز ئه‌نجام بدات به‌ڵام دیاره‌ دوابڕیار له‌سه‌ره‌ ئه‌وه‌ دراوه‌ كه‌ ئه‌ركه‌كه‌ی له‌ باره‌گای نێردراوی حه‌جی ئێرانی ڕاپه‌ڕێنێت."

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "له‌ ماوه‌ی 8 مانگی ڕابردوودا كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ سویسرا رێككه‌وتوووه‌ كه‌ ئه‌و وڵاته‌ ئه‌ركی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له‌ سعوودیه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت."

قاسمی گوتی: "به‌ر له‌ ته‌نیا 3 هه‌فته‌ عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ ڤیزای حه‌ج كردنی به‌ حاجیانی ئێرانی داوه‌ كه‌ ماوه‌یێكی دوور و درێژ بوو ناوه‌كانیان تۆمار كردبوو."

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی ئێران

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27079

Your Comment

You are replying to: .
captcha