به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاتژمێر٩:٣٠ خوله‌کی شه‌وی ڕابردوو 4ی ئاب ئاگر له دووکانه‌کانی بازاڕی قه‌یسه‌ری ھه‌ولێر که‌وته‌وه و دواتر ئاگره‌که بۆ دووکانه‌کانی‌تر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند به‌ھۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی دووکانه‌کان قوماش و جلوبه‌رگ بوون.
بێوار زه‌ید وته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر ڕای‌گه‌یاند: "هۆکاری که‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌که تا ئێستا نه‌زانراوه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پۆلیسی هه‌ولێر لێکۆڵینه‌وه له هۆکاری که‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌که ده‌ست پێده‌که‌ن."
ناوبراو هۆکاری دره‌نگ کۆنترۆڵ کردنه‌وه‌ی ئاگره‌که‌ی گه‌ڕاندنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئاگره‌که زیاتر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوووه بۆ زۆرێک له به‌شه‌کانی بازاڕه‌که.
بێوار زه‌ید وتیشی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی بازاڕه‌که تایبه‌ت بوو به جلوبه‌رگ و بابه‌تی جوانکاریی ئافره‌تان گڕی ئاگره‌که‌ی فراوانتر کرد و به‌وهۆیه‌وه سه‌رجه‌م نهۆمه‌کانی گرته‌وه و کاری تیمه‌کانمانی له کوژانه‌وه‌ی ئاگره‌که سه‌ختتر کرد."
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: "ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بوووه و ته‌نها کارمه‌ندێکی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فسیه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراوه."
شایانی باسه؛ بازاڕی سێبیران ده‌که‌وێته ناو بازاڕی قه‌یسه‌ری له شاری هه‌ولێر و بازاڕێکی گشتییه و دووکانی جلوبه‌رگ و جوانکاریی ئافره‌تانی تێدایه و نزیکه‌ی ٥٠٠ دووکانی ده‌بێت و له سێ نهۆم پێک دێت.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment