بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، نووری مالیكی سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاندووه: پێده‌چێت ئه‌م هه‌فته‌یه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق رابگه‌یێنرێت كه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی نیشتمانیی پێشوو ده‌بێت و دوور ده‌بێت له تایفه‌گه‌ریی.
مالیكی به‌دووری ده‌زانێت حكوومه‌تی ڕزگاریی نیشتمانیی له عێراق پێكبهێنرێت و وتیشی: "ئاڕاسته‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ن كه حكوومه‌تی داهاتووی عێراق به به‌شداریی شیعه و كورد و سوننه پێكبێت و دوور بێت له حكوومه‌تی تایفه‌گه‌ریی".
به‌وته‌ی سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئێستا تێگه‌یشتنی باش هه‌یه له نێوان لیسته‌كه‌ی و لیستی فه‌تح و به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی لیستی نه‌سری حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لیستی سائیرون و ڕه‌وتی حیكمه‌ش ویستیان هه‌یه بۆ دروست كردنی هاوپه‌یمانێتی پێنج لایه‌نه شیعه‌كه.
سەرچاوە: ڕادیۆ مەربد
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment