بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەردۆغان وتی، هەنگاوەکانی ئەم دواییانەی ئەمریکا لە دۆسێی قەشە ئەندرۆ برانسۆن شایانی هاوبەشێکی ستراتیژی نییە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: ئەوەی وادەزانێت دەتوانێت لە ڕێی زمانی هەڕەشە و سزا و بڕیاری نزمەوە پاشەکشە بە تورکیا بکات، نە تورکیای ناسیوە نە گەلەکەی".
هەروەها ئەردۆغان دەڵێت: "ناکرێت تورکیا بکرێتە ئامرازێک بۆ بەدەست هێنانی بەرژەوەندی ناوخۆیی لە ئەمریکا، وەکوو چۆن لە ئەورووپا ڕوویدا، دووبارە کردەوەی هەڵەی ئەورووپییەکان دەستکەوتی بۆ ئەمریکییەکان نابێت".
سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی، چارەسەری کێشەکانی نێوان واشنتۆن و ئەنکەرە لە ڕێی زاڵ کردنی بیرکردنەوەی هاوبەشیی ستراتیژی و هاوپەیمانی دەبێت، لە چوارچێوەی بەرژەوەندی هاوبەشدا.
سەبارەت بە چارەنووسی ئەم کێشەیەش کە رۆژ بەڕۆژ لە نێوان ئەمریکا و تورکیا قووڵتر دەبێتەوە، ئەردۆغان وتی، کەناڵە دیبلۆماسییەکان بە چڕی لە کاردان و بەمزووانە بەشی گەورەی ناکۆکییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا تێدەپەرێنن، ئەویش لە ڕێێ زاڵ کردنی عەقڵەوە.
چوارشەممەی ڕابردوو وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ سزای بەسەر هەدوو وەزیری داد و ناوخۆی تورکیادا سەپاند، لە بەرامبەر دەستگیرکردنی قەشە ئەندرۆ برانسۆن و تۆمەتبارکردنی بە تێوەگلان لە هەوڵی کودەتاکەی ٢٠١٦ی تورکیا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment